ئيسماعيل بێشكچی: كوردستانی سه‌ربه‌خۆ خۆی سه‌پاندووه‌

بێشكچی به‌ بڕیاری ریفراندۆم خۆشحاڵه‌

K24 - هه‌ولێر:

نووسەر و توێژەری تورك, ئیسماعیل بێشكچی, كە بەدۆستی كورد ناسراوە ڕایدەگەیەنێت, بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم زۆر خۆشحاڵه‌ ده‌ڵێت:" ئەگەر لەو پێنج ساڵەی دواییدا گوێ لەناوەندە ئاكادیمی و سياسی و ڕۆشنبیرەكانی جیھانی بگرین، ئەوا بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە كوردستانی سەربەخۆ خۆی سەپاندووە".

بێشكچی راشیگه‌یاند، پەیوەنديیە بازرگانیيەكانی كوردستان ھاوكارن لەوەی وڵاتان دژی سەربەخۆیی كوردستان نەوەستنەوە و گوتی: "ئەگەر ڕیفراندۆم سەركەوتوو بێ، ئەوا كورد دەستی ئاوەڵا دەبێ بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی خۆی".