بارزانى فهرمانێكى ههرێمى بۆ كۆميسيۆنى ههڵبژاردن دهركرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان راسپارد.
K24 – ههولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان راسپارد.
ڕۆژی چوارشەممە 7ـی6ـی2017 لە سەلاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوويهوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان بەڕێوەچوو، دوای گفتۆگۆ، بڕیار درا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێن و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.