پێشكه‌شكارێكی به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی تۆپ گێڕ تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت
به ڤیدیۆ.. له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌كه‌بوو.. پێشتر هاتبوونه كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ریچارد هامۆند، یه‌كێكه له پێشكه‌شكارانی به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی تۆپ گێڕ، له كاتی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانی به‌رنامه‌كه، تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ریچارد لێیده‌خوڕی، ریماكی كاره‌بایی بووه و كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی به كاره‌با كارده‌كات و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌كه له وڵاتی سویسرا تۆماركراوه، كاتێك هامۆند ویستوویه‌تی ئه‌و ئۆتۆمبێله تاقی بكاته‌وه و له به‌رنامه‌كه نیشانبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی خێراییه‌وه كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ده‌ست ده‌رده‌چێت و ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
له ئاكامی رووداوه‌كه، وێڕای برینداربوونی خۆی، ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكه‌ش له شوێنی خۆی گڕی گرت و بوو به خۆڵه‌میش، هامۆند ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و باری ته‌ندرووستیشی جێگیره.
دوای رووداوه‌كه‌ش، جیریمی كلاركسۆن، پێشكه‌شكاری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی روویدا ترسێنه‌رترین رووداو بووه كه بینیویه‌تی.

له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی هاوڕێكه‌شی ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ خوا، به موعجیزه هامۆند رزگاری بوو، ئێستا باری ته‌ندرووستیشی جێگیره".
به‌رنامه‌ی تۆپ گێر، به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی به‌ریتانییه‌وه له كه‌ناڵی بی بی سی په‌خش ده‌كرێت، كه تایبه‌ته به تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی ئۆتۆمبێله‌كان.
یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش، پێشتر له كوردستان تۆماركراوه و هه‌ر سێ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه، به ئۆتۆمبێل له مووسڵه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر دێن و دواتریش ده‌چنه رواندز و له‌وێوه‌ش بۆ سنووره‌كانی ئێران.
.jpg)
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، یه‌كه‌مجار له مووسڵ داده‌به‌زن، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی بارودۆخی ئه‌و كات، هه‌ر سێ پێشكه‌شكاره‌كه، كڵاوی پارێزه‌ر و گوللـنه‌بڕیان پۆشیوه، به‌ڵام به گه‌یشتنییان بۆ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر، ته‌واوی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه داده‌كه‌نن و ده‌ڵێن: "ده‌زانم ئێره عێراقه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه هه‌رێمی كوردستانی عێراقه، واته كوردی لێیه، خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر باش و دۆستانه‌ن".
به‌شێكی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی تۆپ گێڕ له كوردستان تۆمارابوو.
