ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا ده‌ست له عێراقییه به ته‌مه‌نه‌كانیش ناپارێزن
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و ناردنه‌وه‌ی عێراقییه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی " پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گردبوونه‌وه‌ی عێراقیی له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی ئه‌و عێراقیانه‌یان ده‌ستپێكردووه كه تاوان و سه‌رپێچی قورسیان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌زگای Immigration and Customs Enforcement ئه‌مریكی كه به پۆلیسی ((ICE) ناسراوه، له ناوچه‌كانی دیر بۆرن و لانسنك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی میشیگانی ئه‌مریكا، 40 كه‌سی عێراقییان ده‌ستگیركردووه و گواستوونیانه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له سه‌نته‌ری دیر بۆرن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌وێوه بیاننێرنه‌وه بۆ عێراق.
ئه‌و گرووپانه‌ی به‌رگری له مافی هاووڵاتییه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن رایانگه‌یاندووه" زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه په‌نابه‌رن و به گوێره‌ی یاسا هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رپێچییه‌كیان كردووه وه‌ك كێشانی ماریوانا و تاوانی دیكه، بۆیه ده‌ستگیركراون و ده‌یاننێرنه‌وه بۆ عێراق".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه له‌و پرۆسه‌یه‌دا گرین كارد و مافی مانه‌وه‌و نیشته‌جێبوون و مافی په‌نابه‌رێتی هیچ سودێكی بۆ ئه‌و ده‌ستگیركراوانه نییه. ئه‌وانه‌شی ده‌ستگیركراون پیاو و ژن و كه‌مئه‌ندام و گه‌نج و پیریان تێدایه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌وان ته‌مه‌نی 80 ساڵانه".
به گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، زۆرێك له‌وانه كریستیانه كلد و ئاشوورییه‌كانن و ژماره‌یه‌كیشیان موسڵمانن.
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له به‌رده‌م خواردنگه‌ی عه‌شتار له ویلایه‌تی میشیگان، پاسێكی گه‌وره وه‌ستاوه‌و ده‌سه‌ڵاتداران عێراقییه‌كان ده‌گرن و به‌و پاسه ده‌یانگوێزنه‌وه.
پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ، رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران گیراوه‌ته به‌ر، هه‌ر چه‌نده له دوایین بڕیاری تره‌مپدا عێراق له ریزی ئه‌و وڵاتانه ده‌رهێنرا كه رێگه‌ی كۆچ و گه‌شتكردنیان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان لێگیرابوو، به‌ڵام بوونی تاوان و ره‌شبوونی دۆسێی كه‌سی په‌نابه‌ران، زه‌مینه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران خۆش ده‌كه‌ن تا رێكاری یاسایی توندیان له به‌رامبه‌ر بگرنه به‌ر.