ڤيديۆ.. پياوێك بۆ ماوه‌ى دوو مانگ ژنێك له سندوقێكى ئاسندا به‌ند ده‌كات
رووداوه‌كه له ويلايه‌تى كارۆليناى باشوورى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا روويداوه.
K24 – هه‌ولێر:
كالا براون، ژنێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵه و له لايه‌ن رفێنه‌رێكه‌وه به ناوى تود كولهيب، له سندوقێكى ئاسندا به‌ند كرابوو.
رووداوه‌كه له ويلايه‌تى كارۆليناى باشوورى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا روويداوه.
پۆليس گرته‌ى ڤيديۆى ئه‌و ژنه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه له ناو سندوقێكدا به‌ند كرابوو.
ژنه‌كه له ناو سندوقه‌كه‌دا ده‌ڵێت: گه‌ردنم به‌ستراوه به ديوارى سندوقه‌كه‌وه، ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى كه‌رتى سپارتانبۆرگيش ده‌ڵێت: ئێمه هاتووين قوفڵه‌كان بشكێنين و يه‌كێكى ديكه ده‌ڵێت تۆ سه‌لامه‌تى.. ئێمه لێره‌ين.
براون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌يدا، له مانگى ئابى رابردوودا روويان له كێڵگه‌يه‌كى دووره ده‌ستى كولهيب كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى كار بكه‌ن.
ئه‌و ژنه به پۆليسى راگه‌ياندووه، كولهيب سێ فيشه‌كى ناوه به سينگى چارلى كارفه‌ر و دواتر به قوماشێكى شين پێچاويه‌تى و ئينجا ئه‌مى به‌ستووه‌ته‌وه و جارێكى ديكه نه‌يبينيوه‌ته‌وه.
گوتيشى: نه‌ك ته‌نيا هاوسه‌ره‌كه‌ى، به‌ڵكو چه‌ندين ته‌رمى ديكه له ده‌وروبه‌رى شوێنه‌كه شاردراونه‌ته‌وه.
براون له ناو زيندانه تاريكه ئاسنه‌كه‌يدا هه‌ندێك شووشه‌ى ئاو، هه‌ندێك كتێب و ده‌يان سندوقى لا بووه. بۆ ماوه‌ى دوو مانگ ئه‌و له ناو ئه‌و سندوقه‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى ئينديپێندێنت مێڵ بڵاويكردووه‌ته‌وه، پۆليس له نزيك ديوارى سندوقه‌كه بوون و گوێيان له ده‌نگى هاوارى براون بووه و ئينجا پێيان زانيوه.
كولهيب سه‌ره‌نجام دانى به تاوانه‌كانيدا ناوه. دواى ئه‌و دانپێدانانه نووسينگه‌ى پارێزه‌رى گشتى گرته ڤيديۆييه‌كه‌ى هه‌ينى رابردوو بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌دان وێنه و به‌ڵگه‌ى تايبه‌ت به شانۆى تاوانه‌كان خرانه‌ڕوو.
له دانپێدانانه تۆمار كراوه‌كاندا، كولهيب دانى به ئه‌نجامدانى چه‌ندين تاوانى كوشتندا ناوه به بێ ئه‌وه‌ى په‌شيمانى ده‌ربڕێت.
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: بڕيارى كوشتنه‌كانى هاوشێوه‌ى يارييه ڤيديۆييه‌كان بووه.
دانيشى به‌وه‌دا ناوه كه كارفه‌رى كوشتووه و ئه‌و هاوسه‌رانه‌ى بۆ كاركردن له 2015 بانگ كردبوو. هه‌روه‌ها چوار كه‌سى ديكه‌ى له فرۆشگه‌يه‌كدا كوشتووه، له ساڵى 2003دا.
براون ته‌نيا رزگاربووى ده‌ستى كولهيبه و پێش براون، ئه‌و بكوژه ژنێكى به ناوى ليا ماكرۆكوكسى ته‌مه‌ن 26 ساڵى بانگ كردبوو بۆ كاركردن و ئه‌ويشى له ناو سه‌تڵێكى زبڵدا دواى شه‌ش رۆژ له ئه‌شكه‌نجه‌دان به شێوه‌يه‌كى هۆڤيانه كوشتبوو.
براون له ميانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكيدا له به‌رنامه‌ى د.فيل، كه له شوباتى رابردوو ئه‌نجاميداوه، باسى له‌وه كردبوو، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له رێى فه‌يسبووكه‌وه كولهيبى ناسيوه.
به گوێره‌ى دانپێدانانه‌كانى دادگا بڕياريدا له‌سه‌ر حه‌وت دۆسيه‌ى كوشتن زيندانى هه‌تا هه‌تاى بۆ بڕێته‌وه و دواى مردنيشى 60 ساڵى ديكه سزاى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.