منداڵێك كردەوەكانی داعش دووبارە دەكاتەوە

قوربانیانی دەستی داعش نەھامەتیەكانیان دەگێڕنەوە

K24 - مووسڵ

لە ماوەی سێ ساڵی دەسەڵاتدارێتی داعش لە مووسڵ، ھەرچین و توێژێک چیرۆکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و ھەریەک بە جۆرێک گوزارشتی لێدەکات و مەینەتییەکانیان دەگێرنەوە، بەجۆرێک ژنان وەکو کۆیلە و گەنجانیش بە بیری توندڕەوی جۆش دەدران و منداڵانیش لە دونیا تایبەتەکەی خۆیان دوورخرابوونەوەو فێری شەرانگیزی دەکران، باوكی یەكێك لە منداڵەكان باس لەوەدەكات كە كوڕەكەی خووی بە چەك و تەقە گرتووە، ھەموو جۆرە یارییەكی بۆ دەكڕینم بەڵام ئەو ھەر چەكی دەوێ و ھەردەڵێ، تەقە.