ئه‌و چێشتخانه‌ی بووه هۆی ژه‌هراویبوونی ئاواره‌كان داخرا
هێشتا ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی ئه‌و چێشتخانه‌یه‌ی داخست، كه دوێنێ خواردنیان بۆ ئاواره‌كانی كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر تێدا درووستكردو زیاتر له 700 كه‌س به‌هۆی ژههراوویبوونی خواردنه‌كانه‌وه باری ته‌ندرووستیان تێكچوو بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.

به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه، به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی "چێشتخانه و كه‌بابخانه‌ی دونیا"ی داخست و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندداری ئیداره‌ی ناوخۆیی شاری هه‌ولێریش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه و چۆنییه‌تی تێكچوونی ئه‌و خواردنانه‌ی درابووه ئاواراكان، كه ئایا له پاش ئاماده‌كردن و مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ناو كارتۆن و نایلۆندا تێكچوون، یان پێشتر له كۆگاكاندا ئه‌و خواردنه خراپ بووه‌و پێش ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێن.

تا ئیستاش به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ی كه به‌هۆی خواردنه‌كانه‌وه ژهراوی ببوون، له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێردا ماون و له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
خواردنه‌كان له لایه‌ن رێكخراوێكی بیانی بۆ ئاواره‌كان ئاماده ده‌كرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چێشتخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر راسپێردرابوو.