تەندروستی ھەولێر رەتیدەكاتەوە بەھۆی ژەھراوی بوون كەس گیانی لەدەست دابێت
"وێڕای راستكردنەوەی لەم ھەواڵە داوای لێبوردن لە پەلەكردنی پێدانی زانیاری و نادروستی گەیشتنی ھەواڵەكە دەكەین"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر روونكردنەوەیەك لەبارەی ژەھراوی بوونی ئاوارەكانی كەمپی خازر بڵاودەكاتەوە و رەتیدەكاتەوە كەس گیانی لە دەست دابێت.
لە روونكردنەوەكەی تەندروستی ھەولێر ھاتووە، دوای رووداوی ژەھراوی بوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی كەمپی نوێی خازر كە 825 كەس بەھۆی خواردنەوە ژەھراوی بوون و 638 كەس لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر خەوێندران و چارەسەری پێویستیان بۆكرا، لە سەرەتایی رووداوەكە بڵاوكرایەوە كە منداڵێك بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە، دوای لێكۆڵینەوەی ورد دەركەوتووە كە ئەو منداڵە لەباری شۆك و پوكانەوەی تەواودابووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست نەداوە، وێڕای راستكردنەوەی لەم ھەواڵە داوای لێبوردن لە پەلەكردنی پێدانی زانیاری و نادروستی گەیشتنی ھەواڵەكە دەكەین.
ئێوارەی دوێنێ بەھۆی خواردنەوە زیاتر لە 800 ئاوارەی كەمپی خازر ژەھراوی بوون، دوای ئەوەی گەیەندرانە نەخۆشخانەكانی ھەولێر، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد خاوەنی چێشتخانەكە و 6 كەسی دیكە لەسەر ئەو رووداوە دەستگیركراون.
.jpg)
.jpg)