رۆژنامه‌یه‌كی رووسی: ریفراندۆم هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزترده‌كات
"كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانه كه ده‌وڵه‌تی نییه"
K24 - هه‌ولێر:
یه‌ڤگینی پۆدۆڤكین، نووسه‌رێكی دیاری رووسه و نووسینێكی له رۆژنامه‌ی "نیزاڤیسیمایا گازیتا" سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ریفراندۆم هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌هێزترده‌كات.
پۆدۆڤكین، ئاماژه به‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كورد پاڵپشتی بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و تاكه گرفتێكیش له ئێستادا هه‌بێت، به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، نائاماده‌یی هه‌ندێك له به‌رهه‌ڵستكارانی سه‌ربه‌خۆیی كورده له به‌غدا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریفراندۆم له "ناوچه جێناكۆكه‌كان – ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم"، ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و نووسه‌ر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له رۆژی 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، ریفراندۆمه‌كه كه‌ركووكیش ده‌گرێته‌وه، كه شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و شاره، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهاته، هه‌م بۆ هه‌ولێر و هه‌م بۆ به‌غدا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كیریل ڤیرتیایڤ، توێژه‌ر له به‌شی كوردی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتناسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، به‌غدا ئاماده نییه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمه، كه زۆربه‌ی كورد ده‌نگی پێده‌دات، دان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستاندا بنێت، چونكه به‌غدا له دژی ئه‌و داوایه‌یه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه ریفراندۆم پێگه و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به به‌غدا به‌هێز ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له پرسی گفتوگۆ و دانووستانه‌كانه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌نجامی ریفراندۆم وه‌ك چه‌كێكی به‌هێز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوچه "جێناكۆكه‌كان – ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش كه به به‌ڵێ له ریفراندۆمه‌كه ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌وه‌ش ده‌كرێت ئه‌و واقیعه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به‌كاربهێنرێت، كه ئه‌و ناوچانه كوردستانین و بیانگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی.
ڤێرتیاڤ ده‌شڵێت: "كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی جیهانه كه ده‌وڵه‌تی نییه و به‌سه‌ر وڵاته‌كانی عێراق، سووریا، توركیا و ئێران دابه‌شكراون".
ئه‌و توێژه‌ره به دووریشی ده‌زانێت، سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردانی توركیا هه‌بێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی دنه‌یان بدات، چونكه ئه‌وان له ره‌وشێكی سیاسی جیاوازدا ده‌ژین.