هێمن هه‌ورامى: پارتى هێڵى سوورى له‌سه‌ر گۆڕان نييه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان
ئاماده‌يه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌و مه‌رجه‌ى له خزمه‌تى پرۆسه‌ى ريفراندۆمدا بێت.
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى و به‌رپرسى كاروبارى سياسى و په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى نووسينگه‌ى سه‌رۆك بارزانى، رايگه‌ياند، پارتى ديموكراتى كوردستان هێڵى سوورى له‌سه‌ر گۆڕان نييه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان.
هێمن هه‌ورامى له ميانى به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24دا رايگه‌ياند، پارتى ئاماده‌يه له پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمدا قوربانى بدات و ئاماده‌يه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌و مه‌رجه‌ى له خزمه‌تى پرۆسه‌ى ريفراندۆمدا بێت.
هه‌ورامى گوتيشى: ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و يه‌كێتيدا بيرۆكه‌ى نوێ تاوتوێكراوون.
روونيشيكرده‌وه، پارتى خوازياره په‌رله‌مانى كوردستان كارا بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مڕۆ سه‌لاحه‌دين به‌هادين ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى رايگه‌ياند، پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتوون، له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌زيره‌كانى گۆڕان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان.