له‌ هه‌ولێر ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى هاوكارى كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كات

بڕی یه‌ك ملیۆن دینار به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێك دابه‌ش ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، هاوكاری خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌كات و بڕی یه‌ك ملیۆن دینار ده‌درێته‌ هه‌ر خێزانێك.

ئیبراهیم سه‌مین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند، هاوكارییه‌كه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی خێزانی شه‌هیداندا دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دیناره‌ و به‌سه‌ر خێزانی 1410 شه‌هید دابه‌ش ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند، ئه‌و هاوكارییه‌ له‌ رۆژانی داهاتوو ده‌گه‌یه‌نرێته‌ شه‌هیدان له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان و به‌بێ جیاوازی ده‌درێته‌ هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی خاوه‌ن شه‌هیدن له‌ شه‌ڕی دژی داعش.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و هاوكارییه‌ داراییه‌ له‌لایه‌ن سیروان بارزانی دابین كراوه‌ و پێشتریش به‌ هاوكاری ماددی، له‌ رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانییه‌وه‌ هاوكاری دیكه‌ی پێشكه‌ش كردووه‌.