بێگه‌رد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی خۆی به‌خاوه‌نی ریفراندۆم ده‌زانێت و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات
پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان وه‌رده‌گرینه‌وه
K24 - سلێمانی:
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌كو یه‌كێتی خۆیان به خاوه‌نی ریفراندۆم ده‌زانن و هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، راشیگه‌یاند، یه‌كێتی له سه‌ره‌تاوه به درووشمی "مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌سه‌ر دڵمان ده‌نووسین" بڕوای به پرسی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان و مافی چاره‌ی خۆ نووسین هه‌بووه هه‌موو كاتێك پاڵپشتی پرۆسه‌كه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان كه پشكی یه‌كێتی بووه و پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك و به شێوه‌یه‌كی كاتی پڕكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرینه‌وه.
رۆژی 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شدارییان تێدا نه‌كردبوو، رۆژی 25ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو دیاری كرا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.