رووسيا له دانانى مووشه‌كى ئه‌مريكا له باشوورى سووريا نيگه‌رانه
ئه‌مريكا له ته‌نف راهێنان به هێزه‌كانى نه‌يارى داعش ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا ره‌خنه‌ى له ئه‌مريكا گرت و دژى دانانى مووشه‌كه‌كانى ئه‌مريكايه له ناوچه‌ى تهنفى باشوورى سووريا.
به‌رپرسێكى سوپاى ئه‌مريكا به فرانس پرێسى راگه‌ياندووه، ئه‌مريكا له ته‌نف راهێنان به هێزه‌كانى نه‌يارى داعش ده‌كات.
سه‌باره‌ت به دانانى ئه‌و مووشه‌كانه‌ى ئه‌مريكا له ته‌نف، به‌رپرسه‌كه هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندبوو.
سوپاى رووسيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت: بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر چه‌كێك له سه‌ر خاكى سووريا پێويستى به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى ديمه‌شقه.
رووسيا پێى وايه ده‌بێت رێز له ئيراده و سه‌ربه‌خۆى و سه‌روه‌رى سووريا بگيرێت.
رووسيا نيگه‌رانى ئه‌وه‌يه ئه‌و سيستمه مووشهكييهى ئه‌مريكا له ته‌نف سوپاى سووريا بكاته ئامانج.
ناوچه‌ى ته‌نف ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى ديمه‌شق به‌غدا و هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق و له سنوورى ئه‌رده‌نه‌وه ته‌نيا 18 كيلۆمه‌تر دووره.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، پێشتر رايگه‌ياندبوو، ئه‌مريكا به بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له نزيك ته‌نف، ده‌يه‌وێت رێگه له درووستبوونى كه‌وانه‌ى شيعه بگرێت.