ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات پشتيوانى خۆى بۆ ريفراندۆم راگه‌ياند

ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستییەكی گرنگی ناوچەكەیە.

K24 – هه‌ولێر:

ریاد دەرار، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان24 پشتگیری بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان راگەیاند  و جەختیشيكرده‌وه‌، كه‌ مافی ھەر میللەتێكە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

دەرار كە جاری یەكەمە سەردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات رایگەیاند، ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستییەكی گرنگی ناوچەكەیە.