به وێنه و ڤيديۆ.. به نارنجۆك هێرشكرايه سه‌ر ماڵه‌كه‌ى.. مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى و سێ كه‌سى ديكه بريندار بوون
براى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى ورده‌كاريى ته‌قينه‌وه‌كه بۆ كوردستان24 ده‌خاته‌ڕوو
K24 – سلێمانى:
له شارى سلێمانى و دواى نوێژى ته‌راويح، دوو كه‌سى نه‌ناسراو به نارنجۆك په‌لامارى ماڵى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فيان دا و له ئاكامدا مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى و سێ له قوتابييه‌كانى بريندار بوون.
شاهێدحاڵه‌كان بۆ كوردستان 24 روونيانكرده‌وه، ماڵى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف له ته‌نيش مزگه‌وتى به‌هه‌شته.
له‌و باره‌يه‌وه، براى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف له لێدوانێكى ميدياييدا رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له به‌رده‌م مزگه‌وتى به‌هه‌شت روويدا و برينى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سووكه و پێويستى به نه‌خۆشخانه نه‌بووه، به‌ڵام يه‌كێك له ياوه‌رانى برينه‌كه‌ى سه‌خت بووه و برازايه‌كى مه‌لا عه‌بدول له‌تيفيش به سووكى بريندار بووه.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له مه‌لا تاهير و مه‌لا هاشم و ئه‌نه‌سى برازاى مه‌لا عه‌بدول له‌تيف سه‌له‌فى گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.

په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و له ماڵى مه‌لا عه‌بدول له‌تيفدا سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن.
به گوێره‌ى گوته‌ى يه‌كێك له شاهێدحاڵه‌كان بۆ كوردستان 24 ئه‌مشه‌و هێزه ئه‌منييه‌كان له كاتى رووداوه‌كه له مزگه‌وتى به‌هه‌شت نه‌بوونه و وه‌كو شه‌وانى ديكه ئاماده‌ييان نه‌بووه.





