ئارى ههرسين: گۆڕان سهنتهرى بڕيارى لهدهستداوه و تهنيا دژايهتى ريفراندۆم كۆياندهكاتهوه
ریفراندۆم پەیوەندیی بە تاكە كەسێكەوە نییە و پەیوەندیی بە چارەنووسی نەتەوەیەكەوە ھەیە
K24 – ههولێر:
ئاری ھەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لە ژووری ھەواڵی كوردستان24 رایگەیاند، بزووتنەوەی گۆڕان سەنتەری بڕياری لەدەستداوە و تاكە شت كە سەركردەكانی كۆ بكاتەوە دژایەتیكردنی ریفراندۆمە.
جەختیشیكردەوە، ئەوانەی دژایەتی پرۆسەكە دەكەن، پێویستە لەوە تێبگەن و خەڵكیش لەوە ھۆشیار بكەنەوە، كە ریفراندۆم پەیوەندیی بە تاكە كەسێكەوە نییە و پەیوەندیی بە چارەنووسی نەتەوەیەكەوە ھەیە، پەیوەندیی بە شكاندنی تەوقێكی سەد ساڵەی سایكس پیكۆیە نەك تەنھا كەسێك.