سه‌رۆكی كۆستاریكا له په‌خشی راسته‌وخۆ زهنگهزۆرهیهك قووت ده‌دا
تامه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان باس ده‌كات... 242 هه‌زار جار بینراوه
K24 - هه‌ولێر:
لویس گیێرمۆ سۆلیس ریڤرا، سه‌رۆكی كۆستاریكا، له‌و كاته‌ی به شێوازێكی راسته‌وخۆ لێدوانی سیاسی بۆ رۆژنامه‌وانان ده‌دا، مێشێكی كه‌وته به‌رده‌م و ئه‌ویش به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێكبدات، قووتیدا.
به گوێره‌ی میدیاكان، ئه‌وه‌ی ریڤێرا قووتی دا، مێشێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو زهنگهزۆرهیهك بووه، كه توانای ئه‌وه‌یه هه‌یه چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك پێوه‌بدات.
راسته‌وخۆ دوای قووتدانی زهنگهزۆرهكهش، سه‌رۆكی كۆستاریكا گوتی: "قووتم دا"، هه‌روه‌ها باسی له تامه‌كه‌ی كرد و گوتی: "تامه‌كه‌ی وه‌كو پرۆتینێكی خه‌ست وابوو"، هاوكات وه‌ك گاڵتهیهكش به رۆژنامه‌وانانی گوت: "ئه‌و گرته ڤیدیۆییه بۆ تۆڕی سێ ئێن ئێن-یش بنێرن".
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆستاریكا، له ماوه‌ی پشووی هه‌فته‌دا، زۆرترین بینه‌ری هه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی كه‌متر له 3 رۆژ، 242 هه‌زار جار بینراوه.