شاندێكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی په‌رله‌مان سه‌ردانی گۆڕان ده‌كه‌ن

گۆڕان: تا ئێستا لە بارەی سەردانیكردنەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە

K24 - هه‌ولێر:

بڕیاردراوە شاندێك لە لایەنە سیاسیەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان و بەدەر لە پارتی و یەكێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بكەن، بۆ قسەكردن لەسەر میكانیزمەكانی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لەپێناو سەرخستنی پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم تاوتوێكردنی پرسە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان، ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت تا ئێستا لە بارەی سەردانیكردنەكە ئاگادار نەكراوینەتەوە و راشیدەگەیەنێت، ئەوان سەیری بەرنامە و پێكھاتەی شاندەكە دەكەن ئینجا بڕیار دەدەن پێشوازی لێدەكەن یاخود نا.