سوارێز به گریانهوه پهیامێك بۆ منداڵانی وڵاتهكهی دهنێرێت
یانەی ناسیۆنالی ئۆرۆگوایی لە مەراسیمێکدا یاریگەی تایبەت بە راهێنانەکانی یانەکەی بەناوی لویس سوارێزی هێرشبەری ئێستای بارسێلۆنای ئیسپانی کرد و دوای ١١ ساڵ یاریزانە ئۆرۆگواییەکە گەڕایەوە مۆنتیڤیدۆ و بە گریانەوە سوپاسی یانەکە و خێزانەکەی کرد.
لویس سوارێز دوای ١١ ساڵ گەڕاوەیەوە شاری منداڵی خۆی، بەڵام ئەمجارەیان بۆ یاریکردن نا، بەڵکو بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی رێزلێنانی.
سوارێز دوای بینینی چەند دیمەنێکی سەردەمی یاریکردنی لە ناسیۆنال، بە گریانەوە قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و ناوە ناوە فرمێسکی خۆشی قورگی دەگرت.
سوارێز له كاتی رێزلێنانهكانی پهیامێكی بۆ بۆ یاریزانه لاوهكانی وڵاتهكهی نارد و گوتی: دەمەوێت بەو یاریزانە لاوانەی لێرە ئامادەن بڵێم، هەرگیز کۆڵ مەدەن، هەمیشە لە کاتی راهێنانەکانتان چێژ وەربگرن و بەو ئاڕاستەیە تۆپ ئاڕاستە بکەن، کە خۆتان دەتانەوێ، لە هەر تەمەنێکدا بوون، تەسلیم مەبن و واز مەهێنن، بەڵکو زیاتر هەوڵ بدەن.
سوارێز گوتیشی: لە تۆپی پێ چەندان هەل و دەرفەتی دووبارە هەیە، پێویستە زۆربەیان بقۆزنەوە، من ئەمەم ئەزموون کردووە، بۆیە هەمیشە گەشبین بن.
من دەمەوێت منداڵەکانم ئەم ساتە جوان و سەرنجڕاکێشانە ببینن، دەمەویت بزانن باوکیان لەکوێوە دەستیپێکردووە، دەمەوێت سوپاسی هاوسەرەکەم بکەم هەمیشە پاڵپشتیم دەکات و ١٣ ساڵە بەیەکەوەین، ئەمە بەرز دەنرخێنم، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم هاوکارییان کردووم، سوپاسی هەمووان دەکەم.
سوارێز لە تەمەنی ١٨ ساڵی لە وەرزی ٢٠٠٥/٢٠٠٦ لەگەڵ ناسیۆنال بووە پاڵەوانی خولی یانەکانی ئۆرۆگوای و لەو وەرزە لە ٣٠ یاری ١٠ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
سوارێز پێش ئەوەی درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، یاریی بۆ یانەکانی خرۆنێگن و ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی کردووە و تاکو ئیستا لە کاروانی وەرزشی خۆی لە ٥٦٠ یاریدا ٣٦٥ گۆڵی تۆمارکردووە.