بارسێلۆنا دوو پلانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داڕشتووه‌

لیستێكی كڕینی یاریزانانی ئاماده‌ كردووه‌

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پێناو گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزاناندا بۆ وەرزی داھاتوو، لە مێرکاتۆی ھاوینەدا چەندین رێگا و پلانی جیاوازی گرتۆتەبەر.

 ئەمرۆ چوارشەمە 21 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامەی (ئاس)ـی ئیسپانیا، پلانەکانی A  و B یانە کەتەلۆنیەکەی ئاشکرا کردووە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی پلانی یەکەم، روو دەکاتە پلانی دووەم.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە پلانی یەکەم پێکھاتوون لە یاریزانان، (مارکۆ ڤێراتی ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمانی فرەنسی، ھێکتۆر بێلێرینی بەرگریکاری راستی ئارسێناڵی ئینگلیزی، عوسمان دێمبلی یاریزانی دۆرتمۆندی ئەڵمانیا.

 ئاس، ئاماژەی بەوەش کردووە تێچووی ھێنانی ئەم یاریزانانە لەسەر بارسا زۆر دەکەوێت. رەنگە بگاتە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ.

 

(هیكتۆر بێلێرین ـ ئارسێنال)، (ماركۆ ڤیراتی ـ پاریس سانجێرمان، (عوسمان دێمپلی ـ دۆرتمۆند)
(هیكتۆر بێلێرین ـ ئارسێنال)، (ماركۆ ڤیراتی ـ پاریس سانجێرمان، (عوسمان دێمپلی ـ دۆرتمۆند)

بارسێلۆنا له‌ ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانانه‌ بیر له‌ كڕینی ئه‌م یاریزانانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك پلانی دووه‌م كاری بۆ ده‌كات كه‌ پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ (جان میشێل سێری ناوەڕاستکاری نیسی فرەنسی، نێڵسۆن سێمیدۆ باڵَی راستی بێنفیکای پۆرتوگالی, جێرارد دیۆلۆڤیۆ هێرشبه‌ری ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی, کە بە خواستن لە یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا یاریی دەکات.

 جێ بەجێکردنی پلانی دووەم بۆ بارسێلۆنا قوڕسە، چونکە رۆمای ئیتاڵیا نزیکە لە پەلکێشکردنی ناوەراستکارەکەی نیس بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ، سێمیدۆش نزیکە لە چوونی بۆ مانچێستەر یۆنایتد، بەڵام دۆیۆلۆڤیۆ, ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ کامپ نو ھەیە، بارسا دەتوانێت بیگێڕێتەوە, چونکە مەرجی گەڕانەوەی بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ بۆ گێرانەوەی ئەم یاریزانە لە پێشووتر داناوە، بەڵام میلان ھەوڵ دەدات بە یەکجاری بۆ سانسیرۆ بیگوازێتەوە.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م

Fly Erbil Advertisment