ڤیراتی مه‌رجی مانه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان راگه‌یاند

ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا مه‌رجی مانه‌وه‌ی له یانه فره‌نساییه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا لێدوانێكی ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری یانه‌ی پی ئێس جی بڵاو كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: كاتێك حه‌ز ده‌كه‌م له پاریس سانجێرمان بمێنمه‌وه كه یانه‌كه توانای بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی هه‌بێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، ماركۆ ڤیراتی به ته‌واوه‌تی له یانه‌ی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه، له لێدوانێكیشدا نایشارێته‌وه كه له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نزیك بۆته‌وه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر پاریس سانجێرمان بتوانن یاریزانی ئه‌ستێره بگوازنه‌وه، ره‌نگه بمێنمه‌وه.
ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری ئیتاڵی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2012ـه‌وه له یانه‌ی پێسكارای ئیتاڵیاوه رویكرده پاریس سانجێرمان.