گەزۆی سلێمانی بازاڕی گەرمە
ھەر گەشتیارێك روو بكاتە سلێمانی گەزۆ لەگەڵ خۆی دەباتەوە
K24 - سلێمانی
ھەر شارو ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتمەندییەکی خۆی ناسراوهو و ناوبانگی دهركردووه، یەکێکیش لەو بەرھەمانەی سلێمانی پێدەناسرێتەوە گەزۆی شارەکەیە، واتا "گەزۆی سلێمانی" بە جۆرێک ناوبانگی دەرکردووە کەم گەشتیاری ناوەڕاست و خوارووی عێراق و رۆژھەڵاتی کوردستان و وڵاتی دیكەش ھەیە، کاتێک سەردانی سلێمانی دەکات گەزۆ لەگەڵ خۆی نەباتەوە.