جۆن تێری به‌ فه‌رمی یانه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژارد

جۆن تێری بەرگریکاری ئینگلیزی پێشووی یانه‌ی چێڵسی لەگەڵ بەرپرسانی ئاستۆن ڤیلا گەیشتۆتە رێکەوتن و به‌ فه‌رمی درێسی یانه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 3 حوزه‌یرانی 2017، یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا به‌ فه‌رمی جۆن تێری وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ به‌ میدیاكان ناساند.

تێری دوای ١٧ سال هاوینی ئەمساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلووزی له‌نده‌نی کۆتایی هات و بە یەکجاری ریزەکانی یانه‌ی چێڵسی جێهێشت، بۆ وه‌رزی داهاتووش تێری 36 ساڵ به‌ درێسی ژماره‌ (26) له‌ خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی یاری بۆ یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا ده‌كات.

Fly Erbil Advertisment