ڤیراتی: من له‌ پاریس جیانابمه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان منیان پێگه‌یاندووه‌

بارسێلۆنا بێهیوا ده‌كات و ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت

مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی رەتیدەکاتەوە نیازی هەبێت ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەجێبهێڵێت، ده‌شڵێت: من خۆم بە قەرزاری پاریس سانجێرمان دەزانم و داوای لێبردن لە هاندەرنای یانەکەم دەکەم، ئەم قسانەی ڤێراتی لە کاتێکدایە لەم هاوینە دەنگۆیەکی بەهێزی چوونی ڤێراتی بۆ بارسێلۆنای ئیسپانی لە ئارادایە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 8 ته‌مووزی 2017، له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ی لیكیپی فره‌نسا بڵاوبۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: من هەمیشە گوتومە من لێرە زۆر دڵخۆشم و ئێمە ئێستا خەریکین خۆمان بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکەین.

ڤیراتی زیاتر ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆشم گەڕاومەتەوە ریزەکانی یانەکەم و لەگەڵ یاریزانانی یانەکەم و راهێنەران بەیەک شاد بووینەوە.

من دەزانم یانەکەم زۆر متمانەی بە منە، بۆیە من دەمەوێت دووبارە داوای لێبوردنەکەم دووپات بکەمەوە، من هەمیشە نامەوێت زۆر قسە بکەم، چونکە رێزێکی گەورەم بۆ یانەکەم هەیە، ئەگەر من دوای پێنج ساڵ یاریزانێکی باش بم، ئەوا پاریس سانجێرمان منی دروستکردووە و هەر پی ئێس جیش بوو لە سەرەتاوە متمانەی بە من بەخشی.

Fly Erbil Advertisment