چین بە 12 ملیۆن دۆلار بەشداری بنیاتنانەوەی مووسڵ دەكات
K24 - ھەولێر
حكوومەتی چین بڵاویكردەوە، بۆ دووبارە نۆژەنكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ژێر دەستی داعش ھاوكاری عێراق دەكەن و بڕی نزیكەی 12 ملیۆن دۆلاریش وەكو ھاوكاری تەرخان دەكەن.
حكوومەتی چین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، حكوومەتی چین لەسەرەتاوە ئامادەیی دەربڕیووە بۆ ھاوكاری ئاوارەكان و دوووبارە نوژەنكردەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی دەستی داعش و ئێستاش لە ھاوكاریكردن و پاڵپشتیەكانمان بۆ عێراق بەردەوام دەبێت.
حكوومەتی چین ئاماژەی بەوەشكردوە، چین و عێراق لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا پەیوەندییەكی باشیان ھەبووە لەبوارەكانی ئابووری و بازرگانی و وزەدا، ئێستاش بۆ بنیاتنانەوەی ژێر خانی بنەڕەتی مووسڵ و ناوچەكانی دیكە ھاوكاری عێراق دهكهین.