ھەولێر و بەغدا لیژنەیەك بۆ چاودێری خاڵە سنوورییەكان پێكدەھێنن
K24 - ھەولێر
به‌رێوه‌به‌رایەتی گشتی خاڵه سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خاڵه سنوری و گومرگه‌كانی عێراق له گفتوگۆدان، به‌ئامانجی یه‌كخستنی رێوشوێن و رێنماییه‌كانی بازرگانی و گومرگ له هه‌موو عێراق.
حكوومەتی عێراق بڵاویكردەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یاسا گومرگیه‌كانی عێراق جیبه‌جێ ناكات، خاڵی گومرگی ئهلسهفرهیان له پاڕیزگای دیاله داناوه و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له كوردستانه‌وه بچێته ناو عێراق ،گومرگ ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، به‌غدا خۆی رێنماییه‌كانی خۆی جیبه‌جێ ناكات، چونكه له نێوان به‌سره و به‌غدا، خاڵی سنووری داناوه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واستیش به فه‌رمی رایگه‌یاندووه، رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن، كه‌چی داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پابه‌ند بێت.
بە گوێرەی زانیارییەكان له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا بڕیاردراوه لیژنەیەكی لاوه‌كی، بۆ چاودێری جێبه‌جێبوونی رێنماییه‌كان دروستبكرێت.