ئهنگوستیلهکەی ئایەتوڵڵا خامه‌نەیی سه‌ری له ده‌نگده‌ران شێواندووه
ده‌ڵێن: رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ست ئه‌م كاره‌ی كردووه
K24 - هەولێر:
دوای ئەوەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئهنگوستیلکەی هاوڕەنگی رەنگەکەی کەمپەینی میانەڕۆکان لە سەر سندووقی دەنگدان ئامادە بوو، کاردانەوەی لێکەوتەوە.
ئااژانسی هەوالی تەسنیم کە دەگوترێ لە سوپای پاسداران نیزکە، دوای بەشداریکردنی خامه‌نەیی لە هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، رەنگی ئەو ئهنگوستیلکەیەی بە پەنجەی رێبەری کۆماری ئیسلامییەوە دیارە، هیچ پێوەندیی بە هەڵبژاردنەکانەوە نییە.
پاش ئەوەی رەنگی ئهنگوستیلهکەی خامه‌نەیی کەوتە بەر وردبینیی راگەیاندنەکان، هەندێک لایەن وایان لێکدایەوە خامه‌نەیی بە مەبەست ئەم ئهنگوستیلکەیەی کردووەتە پەنجەی و پێشانی داوە لایەنگری مانەوەی روحانییە.