دیواری جیاكەرەوەی ره‌گه‌زی ببینه
له كه‌مپینی ره‌ئیسی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، شوێنی ژنان و پیاوان بۆ سه‌یركردنی دیبه‌یتی پاڵێوراوان جیاكراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان له كه‌مپینێكی هه‌ڵبژاردن، به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئیران به خۆوه سه‌رقاڵكردووه.
له ناوه‌ندی كه‌مپینی ئیبراهیم ره‌ئیسی پاڵێوراوی سه‌ره‌كی پاریزگاران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، شوێنی ژنان و پیاوانی كه‌مپینه‌كه بۆ سه‌یركردنی دوا دیبه‌یتی پاڵێوراوان له یه‌كتر جیا كراوه‌ته‌وه.
سێیه‌م و دوایین دیبه‌یتی پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له باره‌ی ئابووری رۆژی هه‌ینی رابردوو 12 ئایار به‌ڕێوه‌چوو، كه پاڵێوراوانی پارێزگاران و ریفۆرمخواز به توندی هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كتر و یه‌كدیان به گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تبار كرد.
پێشتر حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار و پاڵێوراوی سه‌ره‌كی ریفۆرمخوازان له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به دروستكردنی دیوار له نێوان ژنان و پیاوان له لایه‌ن پاڵێوراوانی پارێزگاران كردبوو.
رۆحانی له‌م باره‌وه ناراستەوخۆ ئاماژە بە قالیباف و لایەن سیاسییەكانی ھاوئاراستەی ئەو كرد و گووتی "لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاریان دابوو شووستەكانی تاران بۆ ژنان و پیاوان جیا بكەنەوە".

له به‌رامبه‌ردا، محه‌مه‌د قالیباف كه هاوكات شاره‌داری تارانه و به دووه‌م پاڵێوراوی پارێزگاران ئه‌ژمار ده‌كرێت، به توندی وه‌ڵامی روحانی دایه‌وه و بە "درۆزن" و "دزی" تۆمەتباری كرد.
پێشتریش ره‌ئیسی، كه بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دیواری جیاكردنه‌وه‌ی ژنان و پیاوان له ناوه‌ندی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له شاری سمنان، به‌كارهێنه‌رانی سوسیال میدیا به خۆوه سه‌رقاڵ كردووه، داوایكردبوو زانكۆكانی ئێران ئیسلامی بكرێن، به‌و مانایه كه كچان و كوڕان له یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه.
ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران ھاوكات لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی شار و گوند لە رۆژی ھەینی داھاتوو 19 ئایار بەڕێوەدەچێت.