سوپایه‌كی سوننه هێرش ده‌كاته‌سه‌ر سوپای ئێران
10 ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووریان كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران، بڵاویكرده‌وه" گرووپێكی سوننه مه‌زهه‌ب كه ئاژانسه‌كه به "توندڕه‌و" ناوی بردوون، رۆژی( 26/4/2017 ) 10 ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانیان كوشتووه.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن "سوپای عه‌دل" ئه‌نجامدراوه و به‌رپرسیارییه‌تی خۆیان راگه‌یاندووه.
ئاژنسه‌كه نووسیوویه‌تی" 10 ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی "میرجاوه" له هه‌رێمی سیستان و به‌لوچستان، له بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوپای عه‌دلی سوننه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا له دوایین خاڵی سنوور له‌گه‌ڵ پاكستان كوژراون".
پۆلیسی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا گه له‌سه‌ر پێگه‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی وڵاته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه :" 10 سه‌ربازه‌كه‌ی ئێران به‌هۆی چه‌كی دوورهاوێژ كوژراوون و پاكستانیشیان به به‌رپرسی هێرشه‌كه داناوه".
هه‌رێمی سیستان و به‌لوچستان ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران و ماوه‌یه‌كی زۆره ناڕه‌زایه‌تی سوننه‌كانی هه‌رێمه‌كه ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێران شیعه مه‌زهه‌بن.
رێكخراوی سوپای عه‌دل (جوندوڵڵای پێشوو) وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ "پارێزگاریكردن له مافی سوننه‌كان"ـی ئێران دروستبوون و له ساڵی 2003 وه ده‌ستیان به چالاكی كردووه.
ساڵی 2010 ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران "عه‌بدولمه‌لیك ریگی" رێبه‌ری رێكخراوه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد و له هه‌مان ساڵدا له سێداره‌یاندا.
به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كان، له ئێران‌دا 10% دانیشتوانه‌كه‌ی سوننه مه‌زهه‌بن و زۆرینه‌شیان "كورد و به‌لوچ"ـن.