ئێران كۆپى سيستمى ئێس 300ى رووسيا تاقيده‌كاته‌وه
له كاتى پێويستدا ئێران كارابوونى ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه پێشكه‌وتووه‌ى راده‌گه‌يه‌نێت.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئه‌مير حاته‌مى ئاشكرايكرد، وڵاته‌كه‌ى مووشه‌كى ئێس 300ى به سه‌ركه‌وتوويى تاقيكردووه‌ته‌وه.
حاته‌مى گوتى: تاقيكردنه‌وه‌ى سيستمى به‌رگرى ئاسمانى و مووشه‌كى ئێران ناسراو به "باوه‌ڕ 373" به‌رده‌وامه تا سيستمه‌كه ده‌خرێته خزمه‌تى سه‌ربازييه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ته‌سنيم، بڵاويكرده‌وه، حاته‌مى رايگه‌ياندووه، له كاتى پێويستدا ئێران كارابوونى ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه پێشكه‌وتووه‌ى راده‌گه‌يه‌نێت.
جێگرى وه‌زيرى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئه‌مير حاته‌مى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى باوه‌ڕ 373 كۆپى ئێرانييه بۆ سيستمى ئێس 300ى رووسييه.
بۆ يه‌كه‌مجار ئێران له 21ى ئاب/ ئۆگستى 2016دا په‌رده‌ى له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كانى سيستمى باوه‌ڕ 373 هه‌ڵدايه‌وه.