چاكسازی لە ھێڵی ئاسنی عێراق دەكرێت

ھێڵی ئاسنی عێراق و توركیا بە یەك دەبەسترێتەوە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ھێڵی ئاسنینی عێراق رایگەیاند، دەستكراوە بە یەكەم ھەنگاوەكانی تایبەت بە كاری چاكکردنی ھێڵی ئاسنین، ئەو ھێڵەی كە بەغدا و مووسڵ بەیەك دەبەستێتەوە، ئەویش بە مەبەستی بەیەك بەستنەوەی ھەردوو وڵاتی عێراق و توركیا.

خەلیل لەفتە، بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە بەڕێوەبەرایەتی ھێڵی ئاسنینی عێراق كە سەر بە وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنه‌‌، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەته‌كه‌یان پلانی داڕشتووە بۆ بەستنەوەی عێراق بە وڵاتانی دەوروبەر كە پێكھاتوون لە توركیا، ئەردەن و ئێران، ئەویش لە رێگەی تۆڕی ھێڵی ئاسنینەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشدا كە ھێڵی ئاسنینی نێوان عێراق و ئێران خراوه‌ته‌ به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.