نه‌وت به‌رزترین نرخی 45 رۆژی رابردووی تۆماركرد
3% نرخەكەی بە دەستھێنایەوە
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌و نه‌وت 3% نرخه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
به‌كاریگه‌ری ئاماده‌بوونی سعوودییه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وتی وه‌بازارخراو، نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه.
له ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه سه‌رووی 50 دۆلار‌و بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ماوه‌ی 45 رۆژی رابردوو به 50 دۆلار و 20 سه‌نت فرۆشراو هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بۆ 47 دۆلار‌و 90 سه‌نت زیادیكرد.
زیادبوونی نرخی نه‌وتیش هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی كۆمپانیای ئه‌ناداركۆی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به بڕی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.