له كوردستانه‌وه به‌بێ گومرگ كحول ده‌برێته عێراق
"لەو دەروازەیە قاچاخی و گه‌نده‌ڵی و گومرگ نه‌دانی گه‌وره هه‌یه"
K24 - ھەولێر
به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسێكی پارێزگای دیاله ،له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به شێوه‌ی نایاسایی كحول و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری مۆبایل ده‌برێته پارێزگاكانی عێراق.
خدر ئه‌لعوبێدی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، رایگه‌یاندووه، له خاڵی گومرگی ئه‌لسه‌فره كه هه‌رێمی كوردستان به باشووری عێراق ده‌به‌ستێته‌وه، قاچاخی و گه‌نده‌ڵی و گومرگ نه‌دانی گه‌وره هه‌یه و ئه‌و ده‌روازه‌یه بووەته سه‌نته‌ری گه‌نده‌ڵی و كێشه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له‌و ده‌روازه سنوورییه‌وه، كحول و مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری، رەوانەی عێراق ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی باجیان لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، حكوومه‌تی خۆجێی دیاله، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌یه‌دا نییه و بووەته شوێنی باندی گه‌وره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.