رۆژێك پێش ئاھەنگی ھاوسەرگیری بە رووداوێك گیانی لە دەستدا
خۆشی و شایی بوو بە شین و گریان
K24 - ھەولێر
كرێكارێكی ئاودانی درهختی شهقامهكان لە ھەولێر رۆژی 27 ئەم مانگە وەك وادەی ئاھەنگی بووك گواستنەوەكەی دیاردەكات و ماڵ و حاڵی رێكدەخات بۆ ئەوەی لەگەڵ ھاوبەشی ژیانی بچێتە قەفەسی زێڕین، بەڵام رۆژێك بەر لەو وادەیە مەرگ رێگا نادات بەو دیداره شادبێت، بەوپێیەی لەكاتی كرێكاریدا لە یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شاری ھەولێر شوفێرێكی ژن بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی پێدا دەكێشێت و تا دەگاتە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.