"نێیمار به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه"
داواكارییه‌كی بارسێلۆنا شكست به چوونی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان ده‌هێنێت

نێیمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌شته‌كه‌ی ته‌واو كرد و له شاری دوبه‌ی ئیماراته‌وه به‌ره‌و ئیسپانیا كه‌وته ڕێ، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نێیمار په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 ئابی 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه نێیمار ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌وه ئیسپانیا و سبه‌ی چوارشه‌ممه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداربوونی له نێیمار كردۆته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له ماركۆ ڤیراتی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، كه بارسێلۆنا گرفتی خستۆته گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان و مه‌رجێكی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بۆ یانه‌ی پی ئێس جی داناوه كه پێكهاتووه (120 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ ماركۆ ڤیراتی) به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له نێیمار دا سیلڤا، ئه‌م داواكارییه‌ش له لایه‌ن یانه پاریسییه‌كه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2013 به گرێبه‌ستێكی گوماناوی روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان، پاریس سانجێرمان 222 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نزیكبۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه رووینه‌داوه.