ماكگۆرك: كرده‌وه‌كانى توركيا ده‌رفه‌تيان بۆ به‌ره‌ى نووسره ره‌خساندووه
توركيا وه‌ڵامى دايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئيبراهيم كالين، گوته‌بێژ به ناوى سه‌رۆكايه‌تى توركيا وه‌ڵامى لێدوانێكى برێت ماكگۆرك نێردراوى سه‌رۆكى ئه‌مريكاى له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش دايه‌وه.
برێت ماكگۆرك پێشتر رايگه‌ياندبوو، كرده‌وه‌كانى توركيا ده‌رفه‌تيان بۆ به‌ره‌ى نووسره ره‌خساندووه، تا ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر ئيدلبدا.
رۆژى 27ى تهمموز/ يۆليۆى 2017، ماكگۆرك ره‌خنه‌ى توندى له توركيا گرت و گوتى: به هۆى كرده‌وه‌كانى توركياوه له ئێستادا ئيدلب بووه كێشه‌يه‌كى نوێ، چونكه رێكخراوى قاعيده كردوويه‌تى به حهشارگهيهكى هاوسنوورى توركيا و جێپێى خۆى لێ قايمكردووه.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا رايگه‌ياند، توركيا كۆنترۆڵى ئيدلبى نه‌كردووه.
گوتيشى: له ئيدلب يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و يه‌كه‌كانى سوپاى رووسيا و سوپاى سووريا هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئاماژه‌كانى نێردراوى ئه‌مريكا له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ رێكخراوى قاعيده جێى قبووڵكردن نيين.