تيله‌رسۆن: ده‌بێت ئێرانييه‌كان له سووريا بكشێنه‌وه و به‌شار ئه‌سه‌ديش ئاينده‌ى سياسى نييه
مه‌رجى سه‌ره‌كى كشانه‌وه‌ى ئێرانه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆن رايگه‌ياند، ئه‌مريكا هێشتا له‌و بڕوايه‌دايه، كه سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د ئاينده‌ى سياسى نابێت و پێويسته هێزه ئێرانييه‌كان له سووريا ده‌ربكه‌ون.
تيله‌رسۆن له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: له‌و بڕوايه‌داين رژێمى ئه‌سه‌د له داهاتووى ده‌سه‌ڵاتدارێتى سووريادا شوێنێكى نييه.
تيله‌رسۆن گوتيشى: ئيداره‌ى ئه‌مريكا پێى وايه جێى قبوڵ نييه رووسيا ببێته هاوپه‌يمانى ئه‌سه‌د.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئه‌مريكا پێداگرى له‌سه‌ر پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا ده‌كه‌ن و دابه‌شكردنى ره‌تده‌كه‌نه‌وه و گه‌لى سووريا ده‌توانێت ده‌ستوورێكى نوێ دابنێت و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد بۆ هه‌ڵبژاردنى رێبه‌رايه‌تييه‌كى نوێ به‌ڕێوه‌به‌رێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه و رووسيا هاوهه‌ڵوێستين له باره‌ى كۆتايهێنان به هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و سه‌رجه‌م گرووپه تيرۆريستييه‌كانى ديكه و پابه‌نديشين به پێويستى به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى له سووريا له دواى شه‌ڕى داعش.
له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا داوايكرد، سه‌ربازه ئێرانييه‌كان سووريا به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان و مانه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌شى به كارێكى قبوڵ نه‌كراو ناوبرد.
هه‌روه‌ها گوتى: كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران يه‌كێكه له مه‌رجه پێويسته‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ململانێكانى سووريا كه ماوه‌ى شه‌ش ساڵه درێژه‌يان هه‌يه.