توركيا فه‌رمانده گشتييه‌كانى هێزى ئاسمانى و ده‌ريايى و وشكانى ده‌گۆڕێت
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سه‌ربازى توركيا بڕياريداوه فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى ئاسمانى و وشكانى و ده‌ريايى بگۆڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سه‌ربازى توركيا بڕياريداوه فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى ئاسمانى و وشكانى و ده‌ريايى بگۆڕێت.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له سه‌ره‌تاى هه‌موو مانگێكى ئاب كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نه‌كه چوار كاتژمێرى خاياندووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه به سه‌رۆكايه‌تى بن عه‌لى يه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا به‌ڕێوه‌چووه.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كانى توركيا ئاشكرايانكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نه باڵاكه بڕياريداوه فه‌رمانده گشتييه‌كانى هه‌ريه‌ك له هێزه ئاسمانى و ده‌ريايى و وشكانييه‌كان بگۆڕێت.
بڕياره ئه‌نجام و راسپارده‌كانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه به‌رز بكرێنه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و په‌سنديان بكات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.