ئه‌ڵمانيا: پێويسته فشارى زياتر بخرێته سه‌ر توركيا
به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره ملكه‌چى داواكارييه‌كانى ئه‌وروپا بێت.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا داوايكرد، وڵاتانى يه‌كێتى ئه‌وروپا فشارى زۆرترى ئابوورى بخه‌نه سه‌ر توركيا به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره ملكه‌چى داواكارييه‌كانى ئه‌وروپا بێت.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌ڵمانيا بڵاويانكرده‌وه، حكومه‌تى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ داواى له وڵاتانى ئه‌وروپا كردووه، فشارى زياتر بخه‌نه سه‌ر توركيا و ئه‌و پشتيوانييه داراييه‌ى له توركيا ده‌كرێت له چوارچێوه‌ى دانووستانه‌كانى وه‌رگرتنى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا رابگرن.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌ڵمانيا ئه‌وه‌شيان روونكردووه‌ته‌وه، كه پێويسته دانووستانى نێوان يه‌كێتى ئه‌وروپا و توركيا له باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى گومرگى نێوان هه‌ردوولا رابگيرێن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سيگمار گابرياڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياندووه، به‌رلين زنجيرهيهك رێككارى ياسايى له دژى توركيا ده‌گرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها داواشى له گه‌شتياره ئه‌ڵمانييه‌كان كردبوو، كه سه‌ردانى توركيا نه‌كه‌ن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌ڵمانيا له‌م ماوه‌ى دواييدا روويان له ئاڵۆزى كردووه.
ئه‌و ئاڵۆزييه دواى ئه‌وه هات توركيا رێگه‌ى نه‌دا ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌يان له بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليك به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
دواى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى توركيا، حكومه‌تى ئه‌ڵمانياش رێگه‌ى نه‌دا به‌رپرسانى باڵاى توركيا له ئه‌ڵمانيا بانگه‌شه بۆ ريفراندۆمى تايبه‌ت به هه‌مواركردنى ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا توركيا هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانى ده‌ستگيركردووه، كه وه‌ك رۆژنامه‌وان كاريكردووه و توركيا به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى پارتى كرێكارانى كوردستانى قه‌ده‌غه‌كراو له توركيا كارى كردبێت.
سه‌رچاوه: ترك پرێس