سوارێز: ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ك 3 هێنده‌ی ئێستام پاره‌م بداتێ، بارسێلۆنا جێناهێڵم
سوارێز به ناڕاسته‌وخۆ په‌یامێكی ره‌خنه‌ئامێز ئاراسته‌ی نێیمار ده‌كات
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆرگوایی له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌رگیز ناتوانێت له بارسێلۆنا و مێسی داببڕێت: ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر نیوه‌ی مووچه‌كه‌م كه‌مبكرێته‌وه بارسێلۆنا جێناهێڵم.
له‌گه‌ڵ رۆیشتنی نێیمار دا سیلڤا له بارسێلۆناوه بۆ پاریس سانجێرمان، پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا، دیمانه‌یه‌كی لویس سوارێزی بڵاو كردۆته‌وه كاتێك ده‌ڵێت: من و خانه‌واده‌كه‌م زۆر له بارسێلۆنا دڵخۆشین، بۆیه به‌رامبه‌ر هیچ شتێك ده‌ستبه‌رداری بارسێلۆنا نابین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ك 3 هێنده‌ی بارسێلۆنا مووچه‌م بداتێ، بارسێلۆنا جێناهێڵم.
لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه، پێشتریش یاری بۆ ماوه‌ی 6 وه‌رز یاری بۆ یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندا كردووه.