داعش هه‌ڕه‌شه له تره‌مپ ده‌كات
"داعش چاوی له رۆماو قوسته‌نتینیه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ له ئه‌مریكا ده‌دات.
به گوێره‌ی دوایین بڵاوكراوه‌ی ڤیدیۆیی رێكخراوه‌كه كه فیلمێكی نیو كاتژمێرییه و باسی چه‌كداره بیانییه خاوه‌ن وڵاتینامه جۆراوجۆره‌كان ده‌كات كه له ره‌ققه شه‌ڕده‌كه‌ن، یه‌كێك له چه‌كداره بیانییه‌كانی داعش كه خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی بریتانییه، چه‌قۆیه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه و جیا له‌وه‌ی تره‌مپ به "فیرعه‌ونی سه‌رده‌م" ناو ده‌بات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرش له قوڵایی خاكی ئه‌مریكادا ده‌كات.
كوردستان 24 ڤیدیۆكه‌ی بینیووه‌و به‌هۆی پڕوپاگه‌نده ودیمه‌نی خوێناوی، به پێویستی نازانێ ڤیدیۆكه بڵاوبكاته‌وه، له به‌شێكی ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و چه‌كداره له ته‌نیشت چه‌كێكی ئۆتۆماتیكی وه‌ستاوه‌و ده‌ڵێت "با فیرعه‌ونی سه‌رده‌م" بزانیت، ئێمه چاومان له "قوسته‌نتینیه" و رۆمایه و له ناو ماڵه‌كانی خۆتاندا سه‌رتان ده‌بڕین و تۆڵه‌ی مووسڵ و ره‌ققه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌و ڤیدیۆیه له ره‌ققه تۆماركراوه‌و پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌یه بۆ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، كه ئێستا له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه چوار ده‌وریان گیراوه‌و رۆژانه گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی نوێ له شاره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت داعش له مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌رپه‌ڕێنن.