رۆژنامه‌يه‌كى رووسى: به سه‌دان منداڵى مووسڵ بێ كه‌س ماونه‌ته‌وه
منداڵان زۆرترين ئازارى نه‌هامه‌تييه‌كانى مووسڵيان چه‌شتووه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسى وتارێكى ئه‌ندريه ئونتيكۆڤى له باره‌ى ره‌وشى مووسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسه‌ر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، منداڵان زۆرترين ئازارى نه‌هامه‌تييه‌كانى مووسڵيان چه‌شتووه.
ئونتيكۆڤى نووسيويه‌تى:
سه‌ره‌ڕاى كۆتايهاتنى ئۆپراسيۆنه ئاسمانييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش به‌ڵام ره‌وشى مرۆيى شاره‌كه و دانيشتوانه‌كه‌ى له‌و په‌ڕى خراپيدايه و منداڵانيش زۆرترين قوربانى ئه‌و رووداوانه‌ن.
به گوێره‌ى ئامارى رێكخراوى يونسێفى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سه‌دان منداڵ به بێ سه‌رپه‌رشت ماونه‌ته‌وه. ئه‌و منداڵانه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بوونه‌ته‌وه و به ته‌واوى له خوێندن دابڕاون و هيچ كه‌سێكيان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه له خۆيان بگرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان تا ئێستا توانراوه كه‌سوكارى 1300 منداڵ بدۆزرێته‌وه و ته‌نيا له مانگى ته‌مموزدا 800 منداڵ بێ سه‌رپه‌رشت دۆزراونه‌ته‌وه.
زۆرينه‌ى ره‌هاى ئه‌و منداڵانه‌ى بێ كه‌س ماونه‌ته‌وه، له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه له كوچه و كۆڵانه‌كانى مووسڵ دۆزراونه‌ته‌وه و له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه‌كان.