"یه‌ك چه‌كداری داعش به زیندوێتی له ره‌ققه ناچێته ده‌ره‌وه"
"تا ئێستا پێكدادانی نێوان داعش و رووسیا نه‌بینراوه"
K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند "ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له شاری ره‌ققه‌ی سووریا تا ئێستا ماونه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 2 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن.
مه‌كگۆرك گووتی "ئه‌مریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت هیچ چه‌كدارێكی داعش به زیندوێتی له ره‌ققه بچیته ده‌ره‌وه".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌و كاته‌ی باسی له سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كرد، ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یشی له ره‌ققه ئاشكرا كردووه.
مه‌كگۆرك رۆژی 4/8/2017 له ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتن قسه‌ی بۆ میدیاكان كردوو گووتی "هه‌ندێك پێشبینی هه‌ن كه ده‌ڵێن 25 هه‌زار كه‌سی سڤیل له شاری ره‌ققه‌دا ماون، به‌ڵام ئێمه پێمانوایه ژماره‌كه له‌وه كه‌متره".

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رایگه‌یاند "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، سه‌قامگیریی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، بۆمب و لوغمه‌كانی داعش زوو هه‌ڵبگیرێنه‌وه‌و هاوكاریی شاره‌كه بكرێت تا به زوویی قوتابخانه و خزمه‌تگوزاریی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و بواره‌كانی دیكه‌ی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه".
مه‌كگۆرك روونیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ناوچه وێرانبووه‌كانی جه‌نگ ئاوه‌دان ناكاته‌وه. چونكه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی عێراق و سووریا "ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه" و واشنتن پێی وانییه كه له‌سه‌ری بێت ئه‌ركی هه‌مووی بگرێته ئه‌ستۆ".
برێت مه‌كگۆرك ده‌رباره‌ی رۆڵی رووسیا له هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زووتر و خێراتر كۆتاییهێنان به داعش گووتی "تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێكدادانی له نیوان رێكخراوی داعش و رووسه‌كاندا نه‌بینیوه".
له 6/6/2017 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به هاوكاریی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، ئۆپراسیۆنێكی فراوانی بۆ ده‌ركردنی داعش له ره‌ققه ده‌ستپێكردووه.