ئه‌مریكا هێزێكی دیكه له ره‌ققه درووست ده‌كات
تا ئێستا 850 كه‌س مه‌شقیان ته‌واوكردووه‌و ئاسایشی ناوچه رزگاركراوه‌كانیان له ئه‌ستۆ گرتووه
K24 - هه‌ولێر:
جەنەڕاڵ رایان دیلۆن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، رایگه‌یاند " بۆ پاراستنی ئاسایشی ره‌ققه راهێنانیان بە هێزێكی 850 كه‌سیی خۆبه‌خش کردووە و ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان له ئه‌ستۆدایه كه له داعش پاككراوهنهتهوهن.
دیلۆن ئه‌و قسانه‌ی له میانی ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا كرد، كه له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه بۆی سازكگرابوو و بۆ رۆژنامه‌وانان ده‌كرد كه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كۆببوونه‌وه‌و رایگه‌یاند:"ئێستا به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌ی كه به هێزی ئاسایشی ناوخۆی ره‌ققه ناسراون، له‌و شوێنانه‌دا جێگیربوون كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه".
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش گووتی "هێزی ئاسایشی ناوخۆی ره‌ققه، زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن و له خۆبه‌خشه خۆجێییه‌كانی دژی داعش پێكهاتوون، له‌و شوێنانه‌شدا جێگیربوون كه له داعش پاككراونه‌ته‌وه و یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیان ئه‌وه‌یه رێگری له هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن".
دیلۆن رایگه‌یاند "ئه‌م هه‌فته‌یه 230 كه‌سی دیكه مه‌شق و راهێنان ته‌واو ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ده‌چنه ریزی هێزه‌كه‌وه و ئێستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 850 كه‌س. راهێنان له‌سه‌ر چه‌ك، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری، پشكنین و ئۆپه‌راسیۆن ، ئه‌و هێزه فێركراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەدا " گرنگیدان بە ئاسایشی ناوخۆی رەققە زۆر چڕبووەتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەكردن لە فۆڕمی داواکارییه‌كان كه بەمەبەستی راهێنان لە لایەن خۆبه‌خشه‌كانه‌وه پڕکراونەتەوە".