دادگا به سزای سڤیلكوژه‌كاندا ده‌چێته‌وه
دادوه‌ره‌كان: سزاكانی پێشوویان به هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه

K24 - هه‌ولێر:
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مریكا، رۆژی هه‌ینی 4/8/2017 سزای به‌ندكردنی كارمه‌ندێكی ئه‌منی كۆمپانیا " Blackwater "ـی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌قه‌كردن و كوشتنی 14 هاووڵاتی سڤیلی عێراقی له به‌غدا، سزای به‌ندكردنی تا كۆتایی ته‌مه‌نی به سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
دادگاكه فه‌رمانیشی ده‌ركردووه، چاو به سزای سه‌پێنراوی سه‌ر 3 كه‌سی دیكه‌شدا بخشێنرێته‌وه كه له كۆمپانیای Blackwater كاریان كردووه‌و ساڵی 2007 ده‌ستیان له كوشتنی ژنان و منداڵانی عێراقیدا هه‌بووه. له كاتێكدا پێشتر ئه‌و 3 كه‌سه‌یش یه‌كی به 30 ساڵ به‌ندكردن سزادرابوون.
ئه‌و 4 ئه‌ندامه‌ی تیمی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه به ناوی "ریڤن 23" ئاسایشی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌پارێزن، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی به‌غداوه كه رۆژی 16/9/2007 له مه‌یدانی نسور له به‌غدا رووی‌دابوو، ئاماده ببوون.
ئه‌و كه‌سانه له كاتی دادگاییكردنیان له ساڵی 2014 گوتبوویان "له چوارچێوه‌ی به‌رگری له خۆكردن ته‌قه‌یان كردووه"، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان پێشكه‌شی دادگا نه‌كردبوو كه ته‌قه‌یان لێكرابێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژران هێرشیان كردبێته‌سه‌ر ئه‌و تیمه ئه‌منییه.
بۆیه به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه 14 هاووڵاتی سڤیلیان كوشتبوو و 17 ی دیكه‌شیان بریندار كردبوو. به‌و كاره‌شیان زیانێكی زۆریان به‌و خانه‌نشینكراوه ئه‌مریكیانه گه‌یاند كه له كه‌رتی ئه‌منی كاریان ده‌كرد.
نیكۆلاس سلاتنی ته‌مه‌ن 33 ساڵان به هۆكاری سه‌ره‌كی فه‌رماندان به ته‌قه‌كردن سه‌ركۆنه‌كرابوو، بۆیه فه‌رمانی سزای به‌ندكردنی بۆ هه‌موو ماوه‌ی ته‌مه‌نی بۆ بڕایه‌وه. به‌ڵام دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی "سیركویت" بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت یان له دادگایه‌كی جیاوازتر له‌و دادگایه‌ی سزای بۆ 3 كه‌سه‌كه‌ی دیكه بریبووه‌وه دادگایی بكرێته‌وه، یان سه‌رله‌نوێ له هه‌مان دادگا سلاتن دادگایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و 3 كه‌سه‌كه‌ی دیكه ناویان "داستن هێرد" و "ئیڤان لیبرتی" و پۆل سلاو" بوو، به‌هۆی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و هه‌وڵی كوشتن و به‌كارهێنانی چه‌ك له تاوانه‌كه‌دا برابوونه به‌رده‌می دادگا.
به‌ڵام دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه رای وایه ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ سزادانی ئه‌و سێ كه‌سه‌یش ده‌ركراوه‌و هه‌ر یه‌كێكیانی 30 ساڵ زیندانی كردووه "به هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه" و داوای كردووه چاو به‌و بڕیاره‌شدا بخشێنرێته‌وه.
دادوه‌ره‌كان ده‌ڵێن "گه‌یشتنمان به‌و ده‌ره‌نجامه، به مانای كه‌مكردنه‌وه له مه‌ترسی ئه‌و كوشتارگه‌یه نییه كه سلاو و هێرد و لیبرتی، ئه‌نجامیانداوه".
به‌ڵام "خراپ سزادان ده‌بێته هۆی مردنی كه‌سانی بێ تاوان" هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی نسور روویدا گه‌وره‌تره له‌وه‌ی بتوانرێت پێناسه بكرێت.
كۆمپانیای Blackwater له لایه‌ن "ئێریك پرنس" برای وه‌زیری فێركردنی ئێستای ئه‌مریكا "پیتسی دیڤۆس" دامه‌زراوه‌و ساڵی 2009 ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ "X-A" و پاش دوو ساڵ بووه ئه‌كادیمیا.