پوتین له سیبیریا خه‌ریكی راوه ماسییه
به پێ به ناو دارستاندا ده‌گه‌ڕێ و دوو رۆژ پشووی وه‌رگرتووه
K24 - هه‌ولێر
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ، پشوویه‌كی كورتی وه‌رگرتووه‌و چووه‌ته ناوچه‌ی سیبیریا و له‌وێش كاته‌كانی، بۆ به‌پێ رۆیشتن و ماسیگرتن ته‌رخانكردووه‌و خێوه‌تی هه‌ڵداوه.
له‌و پشووه كورته‌یدا، هه‌ر یه‌كه له سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا و ڤیكتۆر زیمین، سه‌رۆككۆماری خاكاسایا یاوه‌ری بوون.
ئه‌و دوو رۆژه، پوتین به پێ به ناو دارستانه‌كانی "تایگا" رۆیشتووه‌و راوه ماسی كردووه كه یه‌كێكه له ئاره‌زووه‌كانی و زۆر حه‌زی لێیه‌تی.
له ڤیدیۆ و وێنه‌كاندا پوتین ده‌بینرێت كه ته‌نها پانتۆڵێكی له پێدایه و به دوای ماسیدا ده‌گه‌ڕێ، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی سپوتنیكی رووسی كه له زاری دیمیتری بیسكۆگ گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی رووسیای گواستووه‌ته‌وه، پوتین دوای دوو كاتژمێر گه‌ڕان توانیوویه‌تی ماسییه‌ك بگرێت.

له‌و سه‌ردانه‌دا پوتین، به‌شداری له كردنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌شه‌پێدان له ناوچه‌كه‌دا كردووه به تایبه‌تی له ده‌ریای بایكاڵ، یه‌كێك له‌و پرۆژانه 50 هه‌زار ماسی بچووك بووه‌و خراوه‌ته ناو ده‌ریاكه و ماسییه‌كانیش له جۆری "ئهومول" بوون و ئه‌و ده‌ریایه‌ش به شوێنی پاراستنی ئه‌و جۆره ماسییه ناوده‌برێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)