حەسەن روحانی سوێندی یاسایی دەخوات

حەوتەمین سەرۆك كۆماری ئیران كابینەی حكوومەتی نوێ رادەسپێرێت

K24 - ھەولێر

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخوات و كابینەی حكوومەتەكەی، بۆ چوار ساڵی داھاتوو رادەگەیەنێت، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا بەھۆی واژووكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ 6 وڵاتی زلھێزی جیھان لە ناوخۆی وڵاتەكەیدا رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەتەوە، گوشارەكانی ئەمریكاش بەرپرسانی ئێرانی زیاتر نیگەران كردووە.

بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی سوێند خواردنی حەسەن روحانی، وەك حەوتەمین سەرۆك كۆماری ئێران، فوئاد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق لە تارانە، نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەھۆی ئامادەبوونی فوئاد مەعسووم، عەبادی بەشداری رێورەسمی سوێند خواردنی روحانی ناكات.