هێليكۆپته‌رێكى سوپاى ئه‌مريكا تێكشكا
هێليكۆپته‌ره‌كه له نزيك كه‌ناراوى كوينزلاندى ئوستراليا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى تێكشكانى هێليكۆپته‌رێكى سوپاى ئه‌مريكا 26 مارێنزى ئه‌مريكى بێسه‌روشوێن بوون و هه‌وڵه‌كانى گه‌ڕان بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌نووسيان ده‌ستيپێكردووه.
هێليكۆپته‌ره‌كه له نزيك كه‌ناراوى كوينزلاندى ئوستراليا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
رۆژنامه‌ى سيدنى مورنينگ هێراڵدى ئوستراليا بڵاويكرده‌وه، هێليكۆپته‌ره‌كه له نزيك ناوچه‌يه‌كى تايبه‌ت به مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى له باكوورى روكهامبتۆن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێليكۆپته‌ره‌كه 26 سه‌ربازى مارێنزى تێدابووه و له كاتێكدا ويستوويه‌تى بنيشێته‌وه تێكشكاوه.
نووسينگه‌ى په‌يوه‌ندييه گشتييه‌كانى هێزه‌كانى مارێنزى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنين به‌دواى مارێنزه بێسه‌روشوێنه‌كان ده‌ستيپێكردووه.
ئه‌م رووداوه دواى ئه‌وه دێت، كه چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك به‌ر له‌م رووداوه فڕۆكه‌يه‌كى سه‌ربازى له رووبار‌ى ميسيسبى ئه‌مريكا تێكشكا و به‌هۆيه‌وه 15 كه‌س له هێزه تايبه‌ته‌كان و هێزه‌كانى مارێنز كوژران.