له سويسرا توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى چياكان ته‌رمى ونبووانى سه‌ده‌ى رابردوو ئاشكرا ده‌كات
سه‌دان ته‌رم دۆزرانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له زنجيره چياى ئه‌ڵپ له سويسرا به هۆى داڕووخانى شاخه به‌فره‌كانه‌وه، سه‌دان ته‌رم دۆزرانه‌وه، كه سه‌ده‌ى رابردوو، كه‌وتبوونه ژێر هه‌ره‌سى به‌فره‌وه.
داڕووخانى شاخه به‌فره‌كانى ئه‌ڵپ، يه‌كێكه لێكه‌وته‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زه‌وى.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى سويسرا رايانگه‌ياندووه، له چه‌ند مانگى رابردوودا تێبينيان كردووه، ته‌رمى زۆرترى ئه‌و كه‌سانه ده‌دۆزنه‌وه كه له رابردوودا له چياكانى ئه‌ڵپ كه‌وتوونه‌ته ژێر به‌فره‌وه.
دواين ته‌رم كه دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌رمى پياوێكه كه ماوه‌ى 30 ساڵه ون بووه.

تيمى فرياكه‌وتنى دۆڵى ساس، له كه‌رتى ڤاليه‌ى سويسرا رايگه‌ياند، له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا ته‌رمى دوو پياويان دۆزيوه‌ته‌وه، كه كه‌رسته و پێداويستييه‌كانيان له رووبار‌ى هوهلاوبى به‌سته‌ڵه‌كى به‌جێمابوون.
دواى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمى يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى له كاتى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چياكانى ئه‌ڵپ گيانى له‌ده‌ستداوه بۆ شارى برن، شاره‌زايانى پزيشكى دادوه‌رى و ترشه‌ڵۆكى ناووكى گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه قوربانييه‌كه هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانييه و له ساڵى 1943 له‌دايكبووه و له 11ى ئاب/ ئۆگستى 1987 بێسه‌روشوێن بووه.
يه‌كێك له ئه‌ندامانى تيمى فرياكه‌وتن رايگه‌ياندووه، يه‌كێك له قوربانييه‌كان پێڵاوى وه‌ك پێويستى له پێ نه‌بووه و ره‌نگه ئه‌وه‌ش بووبێته هۆى هه‌ڵخزانى له‌سه‌ر سه‌هۆڵى رووباره‌كه و هێنده به زه‌بره‌وه كه‌وتووه‌ته ناو رووباره‌كه، هه‌ردوو پێى له جه‌سته‌ى جيابوونه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ى پێشتووتريش ته‌رمى دوو هاوسه‌ر دۆزرانه‌وه، كه ماوه‌ى 75 ساڵه بێسه‌روشوێن بوونه و ئه‌وان له 15ى ئاب/ ئۆگستى 1942 بۆ دۆشينى مانگاكانيان له گونده‌كه‌يان چووبوون و ئيدى نه‌گه‌ڕانه‌وه.

پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، 3ى ئاب/ ئۆگستى 2017، ته‌رمى كه‌سێك دۆزرايه‌وه كه مه‌زنده ده‌كرێته هاووڵاتييه‌كى هيندستان بووبێت و پێش 50 ساڵ له ئاكانى تێكشكانى فڕۆكه‌يه‌كى هيندستانى له‌سه‌ر چياى ئه‌ڵپى فه‌ره‌نسا گيانى له‌ده‌ستدابێت.
وه‌رزى توانه‌وه‌ى رووباره به‌سته‌ڵه‌كييه‌كانى سويسرا به ئه‌ندازه‌يه‌كى بێ پێشينه ده‌ستى پێكردووه و رووبه‌رى كيلۆمه‌ترێك دووجا يان 900 مليار ليتر ئاو تواوه‌ته‌وه.
له ساڵى 1850 رووباره به‌سته‌ڵه‌كييه‌كان رووبه‌رى 1735 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌يان له خاكى سويسرا داپۆشيبوو، ئه‌و رووبه‌ره كه‌مبووه‌ته‌وه و له ئێستادا 890 كيلۆمه‌تر.
گوته‌بێژى پۆليس له سويسرا رايگه‌ياندووه، له ساڵى 1925ه‌وه تا ئێستا ليستى ناوى 306 كه‌س هه‌يه كه بێسه‌روشوێن بوونه و هێشتا 160 كه‌س چاره‌نووسيان به ناديارى ماوه‌ته‌وه.
له ساڵى 2000ه‌وه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى سويسرا، نموونه‌ى ترشه‌ڵۆكى ناووكى كه‌سوكارى بێسه‌روشوێن بووه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ ناسينه‌وه‌يان له حاڵه‌تى دۆزينه‌وه‌ى ته‌رمه‌كاندا.