ئێران له رێگه‌ی ئه‌م پیاوه‌وه به ملیاران دۆلاری سپی كردووه‌ته‌وه
ده‌یان كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی بازرگانی به‌كارهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردووه، ئێران له رێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی وه‌همییه‌وه به ملیاران دۆلار، پاره‌ی ئێرانی سپی.
به گوێره‌ی وێبسایته ئه‌مه‌ریكییه، پیاوێكی كۆری ئه‌مه‌ریكی، له ویلایه‌تی ئالاسكای ئه‌مه‌ریكا، به‌ناوی كینیت زۆنگ، وه‌كو خاوه‌نكارێكی هه‌نارده‌كاری به‌رهه‌می ماسی كارده‌كات و له‌و رێگه‌یه‌وه به ملیاران دۆلاری له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران سپی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و خاوه‌نكاره له رێگه‌ی سێ بازرگانی دیكه‌ی ئێرانی، به‌ناوه‌كانی پوریا نائیبی، هۆشه‌نگ حوسێن پوور و هۆشه‌نگ فه‌رسوده، كۆمپانیای وه‌همییان دامه‌زراندووه و به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی بانكه حكوومییه‌كانی كۆریای باشوور، چه‌ندین ملیار دۆلارییان گواستووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی "پۆلیتیكۆ" ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، ئێران تۆڕێكی ئاڵۆزی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دامه‌زراندووه و به‌ره‌و قه‌وقاز و تاكو كۆریای باشوور و ده‌ریای كاریبی، بۆ ئه‌و مه‌به‌ست ده‌یان كه‌س و كۆمپانیای دامه‌زراندووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خۆی له‌و گه‌مارۆ ئابوورییانه ده‌رباز بكات، كه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌ته سه‌ر.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، له مانگی ئابی 2012، ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌ی كوڕی كینیت زۆنگ، به ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های رۆڵز رۆیز له شاری كۆلۆرادۆ بووه و به ده‌یان ملیۆن دۆلار له كڕینی خشڵ و ئه‌ڵماس خه‌رج كرابوون، دوای دوو ساڵ پۆلیس ههڵیكوتاوهتهوه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له كۆریا و ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و خشڵ و ئهڵماسانهدا گرتووه.

لێكۆڵه‌رانی پۆلیس به "پۆلۆتیكۆ"یان راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، بڕێكی كه‌می سامانه زۆره‌كه‌ی زۆنگه، كه له رێگه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌ستیكه‌وتووه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و بازرگانه ته‌نها له شه‌ش مانگی 2011، یه‌ك ملیار دۆلاری داهاتی هه‌بووه.
كۆمپانیاكه‌ی زۆنگ، له بواری "به‌ردی كاشی" مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "فه‌رسوده"دا كردووه، به‌ڵام هیچ مه‌وادێك هه‌نارده یاخود هاورده نه‌كراوه و ته‌نها كڕین و فرۆشتن و مامه‌ڵه به پاره‌كه كراوه، هه‌مان شت له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی ئێرانی به‌ناوی "ئهركیده" روویداوه.
به گوێره‌ی "پۆلیتیۆك"، ئه‌ركی سه‌ره‌كی سێ بازرگانه ئێرانییه‌كه، هه‌ریه‌ك له پوریا نائیبی، هۆشه‌نگ حوسێن پوور و هۆشه‌نگ فهرسووده، بردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بووه بۆ ئێران كه له‌لایه‌ن زۆنگه‌وه سپی كراونه‌ته‌وه.
زۆنگ له رێگه‌ی میشێلی كوڕی ئه‌و بازرگانه ئێرانیانه‌ی ناسیوه، كه له زانكۆی كۆلۆرادۆ له‌گه‌ڵ كوڕی هۆشه‌نگ فه‌رسوده به‌یه‌كه‌وه خوێندوویانه.
له یه‌كێك له نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له زۆنگ بۆ حوسێن پوور له ساڵی 2011 نێردراوه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بانكی IBKى كۆری كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ژماری بانكییان كردووه‌ته‌وه.
له ساڵی 2013، كینیت زۆنگ له كۆریای باشوور ده‌ستگیركرا و له ساڵی 2017 سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، له لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگاش ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و بازرگانه كۆرییه رێككه‌وتنێكی 17 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردووه، دواتریش راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه تا ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی له‌وێ ته‌واو بكات.
هه‌رچی هاوڕێكانی زۆنگه، ئێستا به ئازادی له ئێرانن و نائیبی له دامه‌زراوه‌ی "فه‌رمانی خومه‌ینی" كار ده‌كات، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی بازرگانییه و سه‌رمایه‌كه‌ی 95 ملیار دۆلاره.
سه‌باره‌ت به فه‌رسوده، هاوڕێی "بابه‌ك زه‌نجانی"یه، كه ئێستا له زیندانه و به‌رپرسی ساخكردنه‌وه‌ی نه‌وتی قاچاخی ئێران بووه له بازاڕی ره‌ش، له رێگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی "سورینت"ی سه‌ر به گاردی كۆماری ئێران، ئه‌و كاته‌ی وڵات له ژێر سزای ئابووریدا بوو.
ئه‌و سێ بازرگانه پێشتر ناویان له لیستی ره‌شدا هه‌بووه له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی رێككه‌وتی ناووكی گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ ئێران، له ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2015، ناوییان له لیستی سزاكان هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه.